Rebar Kurdish Tafsir — Nasr 110:1 – Nas 114:6
Contents
Nasr 110:1
سووره‌تی (نه‌صر) (واته: سه‌ركه‌وتن)
سووره‌تێكى مه‌ده‌نى¬یه له حه‌جى ماڵئاوایی دابه‌زى و (٣) ئایه‌ته
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ (١) ] (ابن عه‌باس) (خوایان لێ ڕازی بێ) ئه‌فه‌رمووێ: دوا سووره‌ت كه له قورئانی پیرۆز دابه‌زی ئه‌م سووره‌ته‌یه سوره‌تى نه‌صر (نه‌ك ئایه‌ت سووره‌ت) (إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ) كه له حه‌جی ماڵئاوایی له ناوه‌ڕاستی (أیام التشریق) دابه‌زیه سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له (حجة الوداع) دابه‌زیوه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌ی بووه له‌سه‌ر (قه‌سواء) بووه وتاری بۆ داون .
دیسانه‌وه (ابن عه‌باس) ئه‌فه‌رمووێ: ئیمامی عومه‌ر ده‌یبردمه ناو پیاوه به ته‌مه‌نه‌كانی (به‌در)ه‌وه، هه‌ندێكیان شت له‌دڵیاندا دروست بوو وتیان: بۆچی ئه‌م گه‌نجه دێنێته ناو ئێمه خۆ ئێمه‌ش منداڵمان هه‌یه، ئیمامی عومه‌ر زانی شتێكی وا له‌دڵیاندا دروست بووه ڕۆژێك هه‌موویانی بانگ كرد‌و منیشی بانگ كرد زانیم بۆ شتێك با‌نگم ئه‌كات، پێى وتن: ده‌رباره‌ی ئه‌م ئایه‌ته (إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ) چی ده‌ڵێن؟ هه‌ندێك له پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كانى به‌در وتیان: خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردووین كاتێك كه سه‌ری خستین و فه‌تحی بۆ كردین حه‌مدو سه‌ناو ستایشی بكه‌ین وه داوای لێ خۆشبوونى لێ بكه‌ین، وه هه‌ندێكیان هیچیان نه‌ووت، فه‌رمووی: ئه‌ی (ابن عه‌باس) تۆش وا ئه‌ڵێی؟ وتم: نه‌خێر، وتی: ئه‌ی تۆ چی ئه‌ڵێی تۆ چۆن ته‌فسیری ئه‌كه‌ی؟ وتم: ئه‌وه ئه‌جه‌لی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلی الله علیه وسلم - خوای گه‌وره پێی فه‌رمووه كه كاتی مردنت نزیك بۆته‌وه بۆیه فه‌رمووی: (إِذَا جَاءَ نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ) ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌جه‌لی تۆیه كاتێك كه سه‌ركه‌وتنی خوای گه‌وره‌و فه‌تحی مه‌ككه هات، واته: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌رك و كاره‌كانت كۆتایی پێهاتووه، هه‌واڵی مردنی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - به پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ڕاگه‌یه‌ندرا، ئیمامی عومه‌ریش فه‌رمووی: منیش هه‌روا لێی تێگه‌یشتووم كه مه‌به‌ست پێی ئه‌جه‌لی پێغه‌مبه‌ری خوا بێ - صلی الله علیه وسلم - وه هه‌واڵی مردنی پێغه‌مبه‌ری خوا بێ - صلی الله علیه وسلم -.
Nasr 110:2
[ وَرَأَيْتَ النَّاسَ يَدْخُلُونَ فِي دِينِ اللَّهِ أَفْوَاجًا (٢) ] وه ئه‌بینی كه خه‌ڵكی پۆل پۆل و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ دێنه ناو دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌وه.
Nasr 110:3
[ فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَاسْتَغْفِرْهُ ] تۆ حه‌مدو سه‌ناو ستایشی په‌روه‌ردگارت بكه‌و خوای گه‌وره به پاك و مونه‌زه‌ه ڕابگره له هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك كه شایه‌نی خوای گه‌وره نیه، وه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه [ إِنَّهُ كَانَ تَوَّابًا (٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر ته‌وبه‌ی به‌نده‌كانی قبووڵ ئه‌كات، بۆیه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - زۆر (أستغفر الله) ¬و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره‌ی ئه‌كرد، والله أعلم.
Tebbet 111:1
سوورەتی (مەسەد) (واتە: حەبل لە ریشاڵ)
پێناسەیەكى سورەتەكە
١- سورەتى (مەسەد) سورەتێكى مەككى یە.
٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (مەسەد) (٥) پێنج ئایەتە.
٣- سورەتى (مەسەد) زنجیرەى سەدو یانزەهەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى (مەسەد) لە دواى سورەتى (فاتیحە) دابەزیوە.
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
تەوەرو باسى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە باسكردنى بە هیلاك چونى ئەبو لەهەب كە دوژمنى خوا‌و پێغەمبەرى خوا بوو صلى الله علیه وسلم ، وە دژایەتیەكى زۆری پێغەمبەرى خواى دەكرد صلى الله علیه وسلم ، وازى لە ئیش و كارەكانى خۆی هێنابوو شوێن پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەكەوت بۆ شێواندن و تێكدانى دەعوە پیرۆز‌و موبارەكەكەى، وە ریگربوو لەبەردەمى خەڵكیدا تا ئیمان و باوەڕ نەهێنن.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ (١) ] (ابن عەباس) ئەفەرمووێ: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم سەركەوتە سەر كێوى (سەفا) و بانگی خەڵكی كرد‌و خەڵكى لێی كۆبوونەوە فەرمووی: ئەی خەڵكینە ئەگەر من هەواڵتان بدەمێ كە دوژمن بە بەیانی یان بە ئێوارە ئەیەوێ بدات بەسەرتاندا ئایا ئێوە باوەڕم پێ ئەكەن؟ وتیان: بەڵێ لەبەر ئەوەی درۆمان لێت نەبینیوە, فەرمووی: دەی من ترسێنەرو پێغەمبەری خوای گەورەم صلى الله علیه وسلم خوای گەورە منی ناردووە ئەگەر ئیمانم پێ نەهێنن خوای گەورە سزایەكی سەختتان ئەدات, (ئەبو لەهەب)ی لێ‌بوو پێی وت ئایا تۆ ئەم هەموو خەڵكەت بۆ ئەمە كۆكردۆتەوە دەك تیاچی دەك لەناوچی دوعای لە پێغەمبەری خوا كرد صلى الله علیه وسلم خوای گەورە ئەم سوورەتەی دابەزاند (الصحيح المُسنَد)، وە فەرمووی: (تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ) دەى (ئەبو لەهەب) تیاچێت و زەرەرمەندو خەسارەتمەند بێت و هەردوو دەستەكانی تیا بچن (وَتَبَّ) ئەمەی یەكەم دوعایەو ئەمەی دووەم هەواڵەو (ئەبو لەهەب) تیاچوو, (ئەبو لەهەب) ناوی (عبدالعزى) بووەو یەكێك بووە لە گەورەكانی قوڕەیش، وە مامەی پێغەمبەری خوا بووە صلى الله علیه وسلم ، وە پیاوێكی جوان بووە، ئەووترێ: پێی وتراوە (ئەبو لەهەب) چونكە ناوچەوانی گەشاوە بووە, (ڕەبیعەی كوڕی عەباد) پێش ئەوەی موسڵمان بێ ئەفەرمووێ: پێغەمبەری خوام بینی صلى الله علیه وسلم لە بازاڕی (ذی المجاس) ئەگەڕا ئەیفەرموو: خەڵكی بڵێن: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ) سەرفرازو سەركەوتوو ئەبن و ڕزگارتان ئەبێ، خەڵكیش لێی كۆئەبوونەوە، پیاوێكی شێوە جوان لە دوایەوە ئەڕۆی ئەیووت: بە قسەی مەكەن ئەمە وازی لە دینەكەی خۆی هێناوەو درۆ ئەكات بۆ هەر شوێنێك بڕۆیشتایە دوای ئەكەوت وتم: ئەمە كێیە؟ وتیان: ئەمە (ئەبو لەهەبی) مامەیەتی كە كەسێكی وا خراپ بووە.
Tebbet 111:2
[ مَا أَغْنَى عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ (٢) ] ئەو ماڵ و سەروەت و سامانەی كە (ئەبو لەهەب) كۆی كردۆتەوەو بەدەستی هێناوە كاتێك كە سزای خوای گەورەی بۆ دائەبەزێ هیچی سوودی پێ ناگەیەنێ, یاخود (وَمَا كَسَبَ) مەبەست منداڵەكانێتی واتە: سەروەت و سامان و ئەو مناڵانەیشی كە هەیەتی هیچی سوودی پێ ناگەیەنێ كاتێك كە سزای خوای گەورەی بۆ دێت .
Tebbet 111:3
[ سَيَصْلَى نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ (٣) ] وە خوای گەورە ئەیخاتە ناو ئاگرێكەوە كە گڕو بڵێسەی هەیە وە زۆر ئەو ئاگرە سووتێنەرە .
Tebbet 111:4
[ وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ (٤) ] وە خێزانەكەیشی كە یەكێك بووە لە گەورە ئافرەتانی قوڕەیش كە (ئوم جەمیل) بووە كە خۆی ناوی (ئەڕوای كچی حەرب) بووە خوشكی (ئەبو سوفیان) بووە كونیەكەی (ئوم جەمیل) بووە كە یارمەتی (ئەبو لەهەب)ی مێردی ئەدا لەسەر كوفر‌و دژایەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی قیامەتیشدا یارمەتی ئەدا لە سزا چەشتندا لەناو ئاگری دۆزەخدا بۆیە خوای گەورە فەرمووی: (وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ) كە دار هەڵئەگرێ و ئەیخاتە ناو ئاگری دۆزەخەوە بۆ ئەوەی زیاتر ئاگرەكە گڕو بڵێسە بسەنێ وە هەردووكیان تیایدا زیاتر سزا بچێژن, كە لە دونیاشدا (وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ) ئەووترێ: دووزمانی كردووە، یاخود (حَمَّالَةَ الْحَطَبِ) دار‌و دڕك و ئەو شتانەی هـەڵدەگـرت و ئەیخستە سـەر ڕێی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم .
Tebbet 111:5
[ فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِنْ مَسَدٍ (٥) ] ئەووترێ: ملوانكەیەكی بەنرخی هەبووە وتوویەتی: ئەبێ ئەو ملوانكەیە سەرف بكەم لە دژایەتی كردنی پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم لە ڕۆژی قیامەت خوای گەورە سزای ئەدا بەوەی كە (فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِنْ مَسَدٍ) حەبلێك لە مەسەد وتراوە: هەر لە ئاگر، یاخود لە ئاسن، یاخود هەر لەم حەبلانەی كە لە دونیادا دروست ئەكرێ لە ملیدایە لە ڕۆژی قیامەتدا بەو حەبلە كە لەملیایەتی یان بەو ئاسنەی كە لە ملیایەتی یان ملوانكەیەكی ئاگرە لەملیدا خوای گەورە بەوە سزای ئەدات لەبەر ئەوەی لە دونیادا وتوویەتی: سوێند بێ بە لات و عوززا ئەبێ ئەو ملوانكە بەنرخەى ملم بفرۆشم وە سەرفی بكەم لە دژایەتی كردنی پێغەمبەری خوادا صلى الله علیه وسلم .
زانایان ئەفەرموون: ئەم سوورەتە موعجیزەیەكی ئاشكرای تیادایە لەسەر پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەو كاتەی كە ئەم ئایەتە دابەزی كە (ئەبولەهەب) ئەوە تیاچوو وە خێزانەكەیشی كە ئەچێتە ئاگری دۆزەخەوە ئەم دووانە نەیانتوانی ئیمان بێنن وە هەر بە كافری و بە موشریكی مردن كە ئەمەش بەڵگەیەكی بەهێزو ڕوون و ئاشكرایە لەسەر پێغەمبەرایەتی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم .
بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (مەسەد) والحمد لله.
İhlas 112:1
سووره‌تی (ئیخڵاص) (واته: دڵسۆزى)
سووره‌تێكى مه‌ككى¬یه‌و (٤) ئایه‌ته
{فه‌زڵى سووره‌تى ئیخلآس}
سووره‌تی ئیخڵاص یان (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) فه‌زڵی یه‌كجار زۆره‌و سووره‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه هه‌ندێك له فه‌زڵه‌كانی باس بكه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سریه‌یه‌كی نارد‌و پیاوێكی كرد به ئه‌میر به‌سه‌ر سریه‌كه‌وه كه ئه‌م پێشنوێژی بۆ هاوڕێكانی ئه‌كرد، له دوای هه‌موو سووره‌ته‌كان هه‌ر (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند كاتێك كه گه‌ڕانه‌وه ئه‌وه‌یان بۆ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - باس كرد پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: پرسیاری لێ بكه‌ن بزانن بۆ وای كردووه، پرسیاریان لێی كرد ئه‌م پیاوه فه‌رمووی: ئه‌مه سیفه‌تی خوای گه‌وره‌یه‌و من پێم خۆشه بیخوێنم، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: هه‌واڵی پێ بده‌ن خوای گه‌وره خۆشی ئه‌وێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م سووره‌ته‌ی خۆش ئه‌وێ خوای گه‌وره خۆشی ئه‌وێ .
وه پیاوێك له ئه‌نصاریه‌كان له مزگه‌وتی (قوبا)دا پێشنوێژی بۆ خه‌ڵكی ئه‌كرد هه‌ر سووره‌تێكی بخوێندایه له نوێژه‌كه‌دا (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند تا ته‌واو ئه‌بوو، وه دواتر سووره‌تێكی تریشی ئه‌خوێند به‌رده‌وام له هه‌موو ڕكاتێكدا وای ئه‌كرد وتیان: باشه بۆ وا ئه‌كه‌ی ئایا وا ئه‌زانی ئه‌مه به‌س نیه؟ یان ئه‌وه‌تا ته‌نها ئه‌م سووره‌ته بخوێنه (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) یان یان سووره‌ته‌كه‌ی تر بخوێنه، بۆ ئه‌م سووره‌ته‌یش ئه‌خوێنیت و سووره‌تێكی تریش ئه‌خوێنی؟ وتی: من وازى لێ ناهێنم پێتان خۆشه وا پێشنوێژیتان بۆ ئه‌كه‌م، پێتان خۆش نیه پێشنوێژیتان بۆ ناكه‌م، به‌ڵام بینیان ئه‌م له هه‌موویان چاكتره پێیان ناخۆش بوو پێشنوێژیان بۆ نه‌كات و جگه له‌م پێشنوێژی بكات، به پێغه‌مبه‌ریان وت - صلی الله علیه وسلم - پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: (فڵانه كه‌س بۆ وا ئه‌كه‌ی؟ بۆ به قسه‌ی هاوڕێكانت ناكه‌ی؟ چی وای لێ كردوویت به‌رده‌وام تۆ ئه‌م سووره‌ته له هه‌موو ڕكاتێكدا بخوێنی؟) وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - من ئه‌م سووره‌ته‌م خۆش ئه‌وێ، پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: (خۆشوویستنت بۆ ئه‌م سووره‌ته ئه‌تخاته به‌هه‌شته‌وه)، واته: هه‌ر كه‌سێك سووره‌تی ئیخڵاصی خۆش بوێ به‌هۆی خۆشه‌ویستنی بۆ ئه‌و سووره‌ته ئه‌چێته به‌هه‌شت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌ی تیایه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌یفه‌رموو: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) سێیه‌كی قورئانه، واته: هه‌ر كه‌سێك جارێك (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) بخوێنێ وه‌ك ئه‌وه وایه كه سێیه‌كی قورئانی خوێندبێ، سێ جار بیخوێنێ وه‌ك ئه‌وه وایه كه هه‌موو قورئانی خه‌تم كردبێ.
وه به‌صه‌حابه‌ی فه‌رموو ئایا یه‌كێك له ئێوه ناتوانن هه‌موو شه‌وێك سێیه‌كی قورئان بخوێنن؟ وتیان: كێ له ئێمه ئه‌توانێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - واته: هه‌موو شه‌وێك ده جوزئی قورئان بخوێنێ فه‌رمووی: (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) سێیه‌كی قورئانه .
وه له فه‌رمووده‌یه‌كی تر هاتووه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: كۆببنه‌وه ئێستا من سێیه‌كی قورئانتان بۆ ئه‌خوێنمه‌وه كاتێك هاته ده‌ره‌وه (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی بۆ خوێندنه‌وه‌و فه‌رمووی: ئه‌مه سێیه‌كی قورئانه .
وه هه‌ر كه‌سێك له شه‌و و ڕۆژێكدا ده جار (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) بخوێنێ به به‌رده‌وام خوای گه‌وره كۆشكێكی له به‌هه‌شتدا بۆ دروست ئه‌كات .
هه‌ر بۆیه له‌به‌ر ئه‌م هه‌موو فه‌زڵه‌ی كه هه‌یه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - سووره‌تی ئیخڵاصی له‌گه‌ڵ (الكافرون) له دوو ڕكاتی دوای ته‌واف ده‌خوێند، كه‌سێك كه ته‌واف ئه‌كات حه‌وت جار به ده‌وری كه‌عبه‌ی پیرۆزدا دواتر سوننه‌ته دوو ڕكات نوێژ له پشت مه‌قامی ئیبڕاهیم بكات له‌و دوو ڕكاته سوننه‌ته‌دا سووڕه‌تی (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) و (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ) بخوێنیت، وه له دوو ڕكاتی سوننه‌تى پێش نوێژی به‌یانی به‌هه‌مان شێوه ئه‌و دوو سووره‌ته‌ی ئه‌خوێند، وه له دوو ڕكاتی سوننه‌تی دوای نوێژی مه‌غریب به‌هه‌مان شێوه ئه‌و دوو سووره‌ته‌ی ئه‌خوێند، وه له ویتریشدا له ڕكاتی پێش كۆتایی (قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ)ی ئه‌خوێندو له ڕكاتی كۆتایشدا (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند، وه له دوای هه‌موو نوێژه فه‌رزه‌كان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند له‌گه‌ڵ (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) وه له زیكری به‌یانیان و ئێوارانیشدا سێ جار سێ جار (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ)ی ئه‌خوێند له‌گه‌ڵ (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) وه له‌ناو جێگاشدا كه بخه‌وتایه فووی ئه‌كرده هه‌ردوو ده‌ستیدا وه (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ) و (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ)ی تیا ئه‌خوێندو ئه‌یهێنا به ده‌مو چاوی و له‌شی لای پێشه‌وه‌ی تا خواره‌وه سێ جار ئه‌مه‌ی دووباره ئه‌كرده‌وه، ئه‌مه هه‌ندێك له فه‌زڵی سووره‌تی ئیخڵاص .
كافران وتیان: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - نه‌سه‌بی خوایه‌كه‌ی خۆتمان پێ بڵێ؟ ئه‌م خوایه‌ی تۆ باوكی كێیه؟ خوای گه‌وره ئه‌م سووره‌ته‌ی دابه‌زاند:
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: خوای گه‌وره تاك و ته‌نهایه‌و هاوشێوه‌ی نیه.
İhlas 112:2
[ اللَّهُ الصَّمَدُ (٢) ] صه‌مه‌د، واته: هه‌موو دروستكراوه‌كان پێویستیان به خوای گه‌وره‌یه وه خوای گه‌وره پێویستی به هیچ كه‌سێك نیه، یاخود صه‌مه‌د واته: ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه له گه‌وره‌ییدا کامڵ بووه‌و گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی گه‌وره‌یی، وه له كاربه‌جێییدا كاربه‌جێییه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه، وه زانیارییه‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه، وه گه‌وره‌یی و به‌رزی و بڵندی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه، وه ده‌سه‌ڵاتی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه، وه هه‌موو سیفاته به‌رزه‌كانی له‌وپه‌ڕی ته‌واویدایه‌و گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی ته‌واوی، یاخود وتراوه: (الصَّمَدُ) به‌مانای (السَّيد) دێت واته: گه‌وره، یاخود صه‌مه‌د ئه‌و خوایه‌ی كه هه‌میشه ئه‌مێنێ له دوای ئه‌وه‌ی كه دروستكراوه‌كان هه‌موو تیائه‌چن و له‌ناوئه‌چن خوای گه‌وره هه‌ر ئه‌مێنێ، یاخود (الصَّمَدُ) به‌مانای ئه‌و خوایه‌ی هه‌میشه زیندووه‌و هه‌میشه ئه‌مێنێ و له‌ناوچوونی به‌سه‌ردا نایات، یاخود ئه‌و خوایه‌ی كه خواردن و خواردنه‌وه ناخوات و پێویستی نیه، یاخود ئه‌و خوایه‌ی كه له كه‌س نه‌بووه‌و كه‌سی لێ نه‌بووه هه‌موو ئه‌و مانایانه ته‌واون.
İhlas 112:3
[ لَمْ يَلِدْ ] خوای گه‌وره كه‌سی لێ نه‌بووه [ وَلَمْ يُولَدْ (٣) ] وه خۆیشی له كه‌س نه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك له دایك بێ ئیلا ئه‌مرێ، وه هه‌ر كه‌سێكیش بمرێ ئیلا میراتگری ئه‌بێ و كه‌سێكی تر جێی ئه‌گرێته‌وه، بۆیه خوای گه‌وره له كه‌س نه‌بووه‌و كه‌سیشی لێ نه‌بووه، وه مردنیشی به‌سه‌ردا نایات وه كه‌سیش جێی خوای گه‌وره ناگرێته‌وه خوای گه‌وره خالقه وه پێویستی به منداڵ نیه.
İhlas 112:4
[ وَلَمْ يَكُنْ لَهُ كُفُوًا أَحَدٌ (٤) ] وه خوای گه‌وره هاوشێوه‌ی نیه‌و هیچ له دروستكراوه‌كانی خوای گه‌وره له خوای گه‌وره ناچن نه مناڵی هه‌یه نه دایكی هه‌یه نه باوكی هه‌یه نه خێزانی هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه جووله‌كه ئه‌یانووت: عوزێر كوڕی خوایه، گاوره‌كان ئه‌یانووت: عیسا كوڕی خوایه، موشریكان ئه‌یانووت: مه‌لائیكه‌ت كچی خوایه ئه‌وانه هه‌مووی بێ بنه‌مایه، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (هیچ كه‌سێك وه‌كو خوای گه‌وره ئارامگر نیه كه ئازار‌و ئه‌و قسه خراپانه ئه‌بیستێ له كافرانه‌وه كه مناڵ بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن خوای گه‌وره هێشتا ڕزقیان ئه‌دات وه له‌شیان ساغ ئه‌كات)، واته: یه‌كسه‌ر تۆڵه‌یان لێ ناسه‌نێ، وه خوای گه‌وره له فه‌رمووده‌ی قودسیدا ئه‌فه‌رمووێ: (مرۆڤ به‌درۆم ئه‌زانێ وه بۆی نه‌بووه ئه‌و شته بكات، وه جوێنم پێ ئه‌دا وه بۆی نه‌بووه ئه‌وه بكات جوێنم پێ بدا، به‌درۆ زانینی مرۆڤ بۆ من ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی كه بێباوه‌ڕن ئه‌ڵێن: خوای گه‌وره ناتوانێ ئێمه زیندوو بكاته‌وه له دوای مردن زیندوو بوونه‌وه‌و دروستكردنه‌وه نیه ئه‌وه به‌درۆ زانینی خوای گه‌وره‌یه كه ئه‌فه‌رمووێ: سه‌ره‌تا دروستم كردووه ئاسانتره له‌وه‌ی كه سه‌رله‌نوێ زیندووی بكه‌مه‌وه، ئه‌فه‌رمووێ: جوێن دانی مرۆڤیش به من ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵێ: خوا منداڵی هه‌یه، وه ئه‌فه‌رمووێ: من تاك و ته‌نهام وه صه‌مه‌دم كه‌سم لێ نه‌بووه له كه‌س نه‌بوومه وه كه‌سیش هاوشێوه‌ی من نیه)، والله أعلم.
Felak 113:1
سوورەتی (فەلەق) (واتە: بەرەبەیان)
پێناسەیەكى سورەتەكە:
١- سورەتى (فەلەق) سورەتێكى مەككى یە.
٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (فەلەق) (٥) پێنج ئایەتە.
٣- سورەتى (فەلەق) زنجیرەى سەدو سیانزەهەمینە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى (فەلەق) لە دواى سورەتى (فیل) دابەزیوە.
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
تەوەرى سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا بریتییە لە فێركردنى بەندەكان بەوەى چۆن خۆیان پەنا بدەن بە خواى گەورە لە شەڕو خراپەكانى شەیتان و شەرى تاریكایی شەو كاتێك دێت، بەوەى كە خراپەكارەكان تێیدا بڵاودەبنەوە، وە هەروەها خۆپاراستن لەشەڕو خراپەى كەسانى حەسودو ساحیر.
فەزڵى سوورەتى فەلەق
لە فەزڵی سووڕەتی (ئیخڵاس)دا باسمان كرد پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لەدوای هەموو نوێژە فەرزەكان سوورەتی (فەلەق)ی خوێندووە, وە لە بەیانیان و ئێواراندا سێ جار سێ جار خوێندوویەتی لەگەڵ (قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ) و (قُلْ هُوَ اللَّهُ أَحَدٌ) دا, وە كاتێكیش كە خەوتووە فووی كردۆتە ناو هەردوو دەستی و سوورەتی (ئیخڵاس و ناس وفەلەق)ی تیادا خوێندووەو هێناوێتی بە دەمو چاو و لەشی لای پێشەوەی تا خوارەوە, وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم كۆمەڵێك دوعا‌و ڕوقیەی ئەخوێند بۆ خۆپاراستن لە چاوی جن و مرۆڤ تا خوای گەورە سوورەتی (ناس و فەلەق)ی دابەزاند ئەو كاتە وازی لە هەموو ئەو ڕوقیەو شتانەی تر هێنا تەنها ئەم دوو سوورەتەی ئەخوێند، كە بۆ خۆپاراستن لە چاو زۆر گرنگە مرۆڤ بیخوێنێ بە ئیزنی خوای گەورە لە چاو پارێزراو ئەبێ, وە كاتێك كە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم نەخۆشیش بوایە دەستی ئەخستە سەر ئەو شوێنەی كە ئازاری هەیەو سوورەتی (ناس و فەلەق)ی بەسەردا ئەخوێند, عائیشە (خوای لێ ڕازی بێ) ئەفەرمووێ: كاتێك كە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم زۆر نەخۆش بوو, ئەفەرمووێ من سوورەتى(ناس و فەلەق)م بەسەردا ئەخوێند بەڵام دەستی خۆیم خستبووە سەر شوێنی ئازارەكەی بە ئومێدی بەرەكەتی دەستی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم .
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ الْفَلَقِ (١) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم بڵێ: خوایە من پەنا ئەگرم بە پەروەردگاری بەیانیان، (فەلەق) واتە: (الصُّبْح) بەرەبەیان, یاخود بەمانای خەڵكی دێت، پەنا ئەگرم بە پەروەردگاری هەموو خەڵكی.
Felak 113:2
[ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ (٢) ] لە شەڕو خراپەی هەموو ئەو شتانەی كە خوای گەورە دروستی كردوون و شەڕو خراپەیان تیایە, خوایە من پەنا بە تۆ ئەگرم لە شەڕو خراپەی هەموو ئەو شتانەو بمپارێزە ئیتر ئەگەر دۆزەخ بێ كە خوای گەورە دروستی كردووەو سزایە, ئەگەر ئیبلیس و نەوەكانی ئیبلیس بێ, ئەگەر كافر و بێباوەڕان بن, ئەگەر ساحیر‌و جادووگەران بن هەرچی شتێك كە شەڕو خراپەیە خوایە من پەنا بە تۆ ئەگرم پەنام بدەو بمپارێزە, هەر كەسێكیش پەنا بەخوای گەورە بگرێ خوای گەورە پەنای ئەدات .
Felak 113:3
[ وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ (٣) ] وە خوایە پەنا بە تۆ ئەگرم لە شەڕو خراپەی شەو كاتێك كە دێت و دونیا تاریك ئەبێ, بۆچی ئەفەرمووێ: شەڕو خراپەی شەو كاتێك كە دێت؟ لەبەر ئەوەی لە شەودا هەموو دڕندەكان و مارو دووپشك و ئەو شتانەی كە زیانیان هەیە لە شوێنی خۆیان دەرئەچن, وە ئەو كەسانەی كە خراپەكارو دزو جەردەو چەتەو پیاوكوژ‌و ڕێگرو ئەوانە زیاتر لە شەودا دەرئەكەون, بۆیە خوایە پەنا ئەگرم بە تۆ لە شەڕو خراپەی شەو كاتێك كە دێت كە زۆربەی خراپەكان لە شەودا ئەكرێن.
Felak 113:4
پەناگرتن بە خوا لە شەڕو خراپەى جادووگەران
[ وَمِنْ شَرِّ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ (٤) ] وە خوایە پەنا بە تۆ ئەگرم لە شەڕو خراپەی ئەو ئافرەتە ساحیر‌و جادووگەرانەی كە پەت و دەزوو گرێ ئەدەن و فووی پیا ئەكەن و سیحر‌و جادوو ئەكەن, خوایە پەنا ئەگرم بە تۆ لە شەڕو خراپەی ئەو ئافرەتە جادووگەرانە, پیاویش جادوو ئەكات بەڵام زیاتر جادووكردن پیشەی ئافرەتە بۆیە لێرە باسى ئافرەتى كردووە، وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم سیحری لێكرا لەلایەن (لەبیدی كوڕی ئەعصەمی) جوولەكەوە كە مونافیق بووەو هاوپەیمانی جوولەكە بووە یان جوولەكە بووە، كە سیحری لە پێغەمبەری خوا كرد صلى الله علیه وسلم لە شانەو چەند تەڵە موویەكدا وە كردیە ناو بیرێكەوە تا دوو مەلائیكەت هاتن و یەكێكیان لای سەری و ئەویتریان لای قاچی راوەستان و پرسیاریان كرد ئەمە چیەتی؟ وتیان: سیحری لێكراوە, كێ سیحری لێ كردووە؟ وتیان: (لەبیدی كوڕی ئەعصەمی) جوولەكە، لە چیدا؟ وتیان: لە شانەو هەندێ دەزوو و موو ئەو شتانەدا, وتیان: لە كوێ؟ وتیان: لە بیری (ذەروان) دایە ئەڵێ: پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم چوو دەری كرد‌و بیرەكەی پڕ كردەوە كە ئاوەكەی لێڵ و بۆگەن ببوو وە لە دوای ئەوە خوای گەورە شیفای دا، هەرچەندە كاریگەرى لە پێغەمبەرایەتى نەكردبوو بەڵكو كاریگەرى تەنها لە ژیانى ئاسایی كردبوو.
Felak 113:5
پەناگرتن بە خوا لە شەڕو خراپەى حەسود
[ وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ (٥) ] وە خوایە پەنا ئەگرم بە تۆ لە شەڕو خراپەی حەسوود, كەسێك كە حەسوودی بە خەڵكى ئەبات و بەو بەشەی كە خوای گەورە پێی بەخشیووە ڕازی نییەو ئاواتەخوازە خەڵكى زەرەرو زیانیان لێ بكەوێ, خوای گەورە نیعمەتی بە كەسێك داوە ئاواتەخوازە ئەو نیعمەتە نەمێنێ ئیتر بۆ ئەم بێت یان بۆ ئەم نەیات ئەو هەر حەسوودە, خوایە پەنا ئەگرم بە تۆ لە شەڕو خراپەی مرۆڤی حەسوود كاتێك كە حەسوودی ئەبات خوایە پەنام بدەو بمپارێزە, وتمان: هەر كەسێك پەنا بۆ خوای گەورە بەرێ خوای گەورە پەنای ئەدات و ئەیپارێزێ, وە پەنا بردن بۆ جگە لە خواى گەورە شەریك دانانە بۆ خوای گەورە، والله اعلم.
بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (فەلەق) والحمد لله.
Nas 114:1
سووره‌تی (ناس) (واته: خه‌ڵكى)
سووره‌تێكى مه‌ككى¬یه‌و (٦) ئایه‌ته
له باس كردنى فه‌زڵی سووره‌تی (فه‌له‌ق) باسى فه‌زڵى سووره‌تى (ناس)یشمان كرد بگه‌ڕێوه سه‌رى.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ النَّاسِ (١) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: په‌نا ئه‌گرم به په‌روه‌ردگارو دروستكاری هه‌موو خه‌ڵكی و به‌ڕێوبه‌ری كاروبار‌و ژیانیان و ئه‌م بوونه‌وه‌ره.
Nas 114:2
[ مَلِكِ النَّاسِ (٢) ] وه په‌نا ئه‌گرم به مه‌لیك و پادشای هه‌موو خه‌ڵكی.
Nas 114:3
[ إِلَهِ النَّاسِ (٣) ] وه په‌نا ئه‌گرم به تاكه په‌رستراوی حه‌قی هه‌موو خه‌ڵكی كه الله یه.
Nas 114:4
[ مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ (٤) ] له شه‌ڕو خراپه‌ی شه‌یتان كه (خه‌نناسه) واته: ئه‌گه‌ر زیكری خوای گه‌وره بكه‌ی دێته‌وه یه‌ك و بچووك ئه‌بێته‌وه‌و نامێنێ و دیار نامێنێ، وه ئه‌گه‌ر زیكری خوای گه‌وره نه‌كه‌ی گه‌وره ئه‌بێته‌وه، وه شه‌یتان له‌ناو خوێنی مرۆڤدا دێت و ئه‌ڕوات و وه‌سوه‌سه دروست ئه‌كات، وه ئه‌گه‌ر جوێنی پێ بده‌ی یان قسه‌ی پێ بكه‌ی زیاتر گه‌وره ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێی: (بِسْمِ اللَّهِ) ئه‌وكاته بچووك ئه‌بێته‌وه به ئه‌ندازه‌ى مێشێك و بچووكتریش وه زاڵ ئه‌بی به‌سه‌ریدا، وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ڵه بكات و بێ‌ئاگا بێ شه‌یتان وه‌سوه‌سی بۆ دروست ئه‌كات به‌ڵام زیكری خوای گه‌وره بكات ئه‌وا شه‌یتان دوورئه‌كه‌وێته‌وه، بۆیه زۆربه‌ی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و وه‌سوه‌سه‌كان كه دروست ئه‌بن له شه‌یتانه‌وه‌یه‌و به‌هۆی كه‌می زیكری خوای گه‌وره‌وه‌یه، وه شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ر مرۆڤدا.
Nas 114:5
[ الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ النَّاسِ (٥) ] ئه‌و شه‌یتانه‌ی كه وه‌سوه‌سه ئه‌كات له دڵی خه‌ڵكیدا .
Nas 114:6
[ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ (٦) ] خوایه په‌نا ده‌گرم به تۆ له شه‌یتانی جنی و شه‌یتانی مرۆڤ، شه‌یتانیش دوو جۆره شه‌یتانه جنیه‌كه ئاشكرایه كه ئیبلیسه، شه‌یتانه مرۆڤه‌كه‌یش هه‌موو كه‌سێكه كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوای گه‌وره بێ، وه دژی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی خوای گه‌وره هه‌وڵ بدات موسڵمانان له خشته به‌رێ و گومانیان له دینه‌كه‌یان بۆ دروست بكات ئه‌مه شه‌یتانی مرۆڤه كه له‌م سه‌رده‌مه‌دا یه‌كجار زۆرن به تایبه‌تى له ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى بیستراو و بینراو و خوێندراو كه به‌رده‌وام گومان بۆ موسڵمانان دروست ده‌كه‌ن له دینه‌كه‌یاندا جا ئاگادار بن و بیانناسن ئه‌وانه شه‌یتانى مرۆڤن و شاگردى ئیبلیسن، په‌نا بگره به خوای گه‌وره له شه‌یتانی جن و شه‌یتانی مرۆڤ خوای گه‌وره ئه‌تپارێزێ إن شا‌ء الله، والله أعلم، به‌م شێوازه هاتینه كۆتایی ته‌فسیری قورئانی پیرۆز. والحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات، وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.